Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسرییه‌كان یادی شۆڕشی له‌سه‌ركارلادانی حوسنی موباره‌ك دەکەنەوە


پەیام 
میسرییه‌كان له‌ژێر سایه‌ی حوكمی سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تادا، یادی شۆڕشی یه‌نایه‌ری هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.

25ی یه‌نایه‌ری هه‌موو ساڵێك هاووڵاتیانی میسری یادی شۆڕشی له‌سه‌ركارلادانی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووتر ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ 25ی كانوونی دووه‌می 2011 هاووڵاتیان‌و گرووپ‌و ڕێكخراوه‌ ناڕازییه‌كانی میسر له‌ حوكمی 30 ساڵه‌ی حوسنی موباره‌ك‌و بنه‌ماڵه‌‌و پارته‌كه‌ی ڕاپه‌ڕین‌و توانیان له‌ ماوه‌ی 19 ڕۆژدا ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بكه‌ن.

له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی یه‌نایه‌ری 2011دا داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان ڕێوشوێنی ئه‌منییان گرتووه‌ته‌ به‌ر، به‌تایبه‌ت ته‌واوی ده‌روازه‌كانی (قاهیره‌)ی پایته‌خت‌و (جیزه‌) و (قلیوبیه‌)یان به‌ هێزی ئه‌منیی گرتووه‌.

له‌ به‌ره‌نجامی شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ری 2011، له‌ ئایاری 2012داو له‌ یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاددا، محه‌ممه‌د مورسی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام دوای‌ كه‌متر له‌ ساڵێك له‌ ڕێی كوده‌تای سه‌ربازییه‌وه‌ میسر گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ دۆخی پێش 25ی یه‌نایه‌ری 2011.

177 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر