Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس: گرێبه‌ستی سه‌ده‌ ته‌واوی میللەتی عه‌ره‌بی‌ و ئیسلامی به‌ ئامانج ده‌گرێت


پەیام 

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین پێیوایه‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" ته‌واوی ئوممه‌تی عه‌ره‌بی‌ و ئیسلامی به‌ ئامانج ده‌گرێت.

(خه‌لیل حه‌ییه‌) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری‌ فه‌ڵه‌ستینی ناسراو به‌ (حه‌ماس) ڕایگه‌یاند: گرێبه‌ستی سه‌ده‌ كه‌ ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ و پرسی ئاشتی عه‌ره‌ب ـ ئیسرائیل پێشكه‌شی كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ئوممه‌ی عه‌ره‌بی‌و فه‌ڵه‌ستینی به‌ ئامانج ده‌گرێت.

(خه‌لیل حه‌ییه‌) له‌میانی ئاهه‌نگێكدا كه‌ ده‌زگای‌ پۆلیس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین ڕێكیخستبوو، وتیشی: ساڵی 2018 گۆڕانكاری گه‌وره‌ به‌ ئاڕاسته‌ی لێدان له‌ قووڵایی دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستینی ڕووده‌دات كه‌ خۆی له‌ گرێبه‌ستی سه‌ده‌دا ده‌بینێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرایشی كرد "گرێبه‌ستی سه‌ده‌ پرسێكی نه‌زانراو نییه‌، خه‌ڵكانێك پێیانوایه‌ ته‌نها فه‌ڵه‌ستین به‌ ئامانج ده‌گرێت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا گرێبه‌ستی سه‌ده‌ ئوممه‌تی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی به‌ ئامانج ده‌گرێت".

خه‌لیل حه‌یه‌ وتیشی: ئیسرائیل‌و ئه‌مریكییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی زانیان فه‌ڵه‌ستینییه‌كان دژ به‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئێستا ده‌ستیان به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه‌.

10043 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر