Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"دەروازەکانی هەرێم لە رووی کارگێڕییەوە دەخرێنە سەر بەغدا"


په‌یام

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم، ساماڵ عەبدولڕەحمان له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركیی‌ رایگەیاند، دەروازەکانی هەرێمی کوردستان تەنها لە رووی کارگێڕییەوە دەخرێنە سەر بەغدا بە هەمان ئەو ستاف و بەرپرسانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، هەر گۆڕانکارییەک لەو بابەتەدا بکرێت دەبێت بە رەزامەندی هەردوولا بێت، ئاماژەش بەوە دەکات کە دوا مۆڵەت بۆ هەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق، کۆتایی ئەم مانگەیە.

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم، ساماڵ عەبدولڕەحمان وتیشی: "لە خاڵە سەرەکییەکان بەبێ هیچ پێشمەرجێک بڕیاردرابوو خاڵە گومرکییەکان لاببرێت چونکە نایاسایین و دەستووری نییە، بڕیاردرابوو زمانی کوردی و عەرەبی لە هەموو بەڵگەنامەک گومرکییەکان بنووسرێت، چاوخشاندنەوە بکرێت بە یاسای گومرک و هەموو ئەو یاسایانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا دەرکراون و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا بەیەکەوە لە دەرکردنیان بەشدارنەبوون جارێکی دیکە چاوخشاندنەوەی بۆ بکرێت و کار بەیاسای وەبەرهێنانی هەرێم و بەغدا بکرێت، شێوازی کارکردن لە داهاتوودا چۆن کار بکەین".

هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی نێودەوڵەتی و چوار دەروازەی فەرمیی هەیە، دەروازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاتوچۆی گەشتیاران و بازرگانی بەکاردێن، هەروەها دەروازە فەرمییەکانیش تەنها بۆ کاری بازرگانی بەکاردێن و ئەم بڕیارە تەنها دەروازە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە دەروازە فەرمییەکان هەر سەربە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبن.

213 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر