Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دێرەلووک.. بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیا چوارکەس گیانیان لەدەستدا


پەیام 

به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ دێرولووكی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی، چوار هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژران.

په‌یامنێری په‌یام لە دەڤەرەکە ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا سنوری گه‌لی ڕه‌شاڤه‌یان له‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومانكردووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ چوار  هاوڵاتی كوژران.

ئیسماعیل مسته‌فا، قائیمقامی قه‌زای ئامێدی به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: دوێنێ شه‌و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی دو كاتژمێر بۆردومانی چه‌ند ناحیه‌ی دێره‌لوكیان كردووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دوان له‌ كوژراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ن و به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌ماسی چوونه‌ته‌ سه‌ر ڕوباری زێی گه‌وره‌ له‌ ناحیه‌ی دێره‌لۆك له‌ پشت چیای مه‌تین، به‌ڵام كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر بۆردومانی دواتر فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا.

303 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر