Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای عێراق هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری له‌ پارێزگای كه‌ركوك كشانده‌وه‌


پەیام 

سوپای عێراق هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری له‌ پارێزگای كه‌ركوك كشانده‌وه‌ و له‌بری ئه‌وان لیوای 61ی تایبه‌تی سوپاكه‌ ده‌هێنێته‌ كه‌ركوك.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، لیوای 61ـی فیرقه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی كه‌ركووك له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 

به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، "هێزی دژه‌ تیرۆر بۆ ماوه‌ی ساڵێك ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری پارێزگای كه‌ركووكی پێدرابوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا باشترین ئاستیان پێشكه‌شكردووه‌ و هاوكاربوون، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ركه‌وتوو له‌ پارێزگاكه‌، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازانی ئه‌ندامی دژه‌ تیرۆر ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ "هاوكات، به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، بڕیاردرا به‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ئه‌منی بۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی لیوای 61ـی فیرقه‌ی تایبه‌ت و ئه‌م لیوایه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی نین، وه‌ك هه‌ندێك له‌ میدیاكان و راگه‌یاندنه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و هێزه‌ی لیواكه‌، ئۆپه‌راسیۆنی چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردنی به‌رفراوان له‌ پارێزگاكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی پلانه‌ داڕێژراوه‌كان له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌زووترین كاتیش ده‌ست به‌بڵاوه‌كردنی هێزه‌كانی ده‌كات.

234 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر