Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی زانایان داوای راگرتنی سه‌رجه‌م پێگه‌ سێكسییه‌كانی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات


پەیام 

یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان داوای نه‌هێشتن و راگرتنی سه‌رجه‌م پێگه‌ سێكسییه‌كانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات.

له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌، یه‌كێتی زانایانی  داوا ده‌كات په‌خشی سه‌رجه‌م پێگه‌ سێكسییه‌كان رابگیرێت.

یه‌كێتییه‌كه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م داواكارییه‌یانە له‌ پێناو پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان، ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه‌، پاراستنی گه‌نج‌ و لاوان و سه‌لامه‌تی شیرازه‌ی خێزانیی ‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ئه‌و بێ‌ سانسۆریه‌ی ماڵپه‌ڕ و په‌یجه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كاریگه‌ری زۆر خراپ‌ و نه‌رێنیی له‌سه‌ر گه‌نجان ‌و كۆمه‌ڵگه‌ دروست كردووه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: بۆ به‌رز راگرتنی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌، تكایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و جیهان، ره‌زامه‌ندی بۆ راگرتنی په‌خشی پێگه‌‌ سێكسییه‌كان ده‌رببڕن.

451 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر