پەیام
به هۆی ئه‌و شه‌پۆلی ره‌هێڵه و به‌فربارینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵی گرتۆته‌وه رێگای نۆ گوند و ٢٢ ئاوایی له پارێزگای مووش داخراون.
له به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی پارێزگای مووش كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشتۆته ١٠ مه‌تر.
مههمهتشا شه‌نتورك، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رێگاوبان و گواستنه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای مووش، به میدیاكانی راگه‌یاند کە له به‌شێك له به‌رزاییه‌كانی پارێزگاکە كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشتۆته ١٠ مه‌تر.
وتیشی: "گه‌یشتن به‌و گوندانه زۆر سه‌خته، ماوه‌ی سێ رۆژه تیمه‌كانمان شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌ت خراونه‌ته گه‌ڕ".
551 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019