Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شه‌پۆلێکی دیکەی به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌


پەیام 

به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ شه‌پۆلیكی به‌فر و باران ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاویش هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: سبه‌ینێ هه‌ینی له‌ كاته‌كانی به‌یانی سه‌قامگیرییه‌ك له‌ كه‌شی ناوچه‌كه‌ دروست ده‌بێت، باران و به‌فر بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستپیده‌كات، پاشان له‌دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكراشیده‌كات: قۆناغی دووه‌می ئه‌م شه‌پۆله‌ی باران بارینه‌ له‌ شه‌وی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه‌ چالاك ده‌بێته‌وه‌و رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆتایی دێت، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌ باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری بارینی به‌لێزمه‌ش ده‌بێت و به‌فریش له‌ شاخه‌ به‌رزه‌كان ده‌بارێت.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌: پێشبینی هاتنی بارسته‌ هه‌وایه‌ك له‌ ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای عێراق ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ و له‌گه‌ڵ باران بارین تێكه‌ڵ ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌وی سێ شه‌ممه‌ به‌ ته‌واوی كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ كۆتایی دێت.

به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌و هه‌فته‌ی ڕابردووش بۆیه‌كه‌م جار له‌ ئه‌مساڵدا شه‌پۆلێكی به‌فربارین سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی وچه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه‌.

2686 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر