Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: ئامانجمان دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە


پەیام 

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ ئاراسته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێی بۆ رووسیا بۆ دیاریكردنی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستبه‌ركردنی ئارامی عه‌فرین و ئیدلب و دروستكردنی ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ بووه‌ كه‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا وتی: توركیا له‌ سووریا خه‌مێكی به‌ناوی خه‌می داگیركردن نییه‌ و ئه‌و 780 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ خاكی نیشمانی خۆیانیان به‌سه‌ و توركیا تاكه‌ وڵاته‌ كه‌ به‌ ئامانجی مرۆیی له‌ سووریا بێت.

ئه‌ردۆغان وتیشی: هه‌رگیز به‌ عه‌قڵییه‌تی جیهانی خۆرئاوا كه‌ ده‌رگا به‌ڕووی په‌نابه‌راندا داده‌خات و رێگه‌ خۆش ده‌كات هه‌موو رۆژێك ته‌ماشای مه‌رگیان بكات له‌ ئاوه‌ تاریكه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، هه‌نگاویان نه‌هاویشتووه‌ و نایهاوێژین.

328 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر