پەیام
کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو 24ی كانونی دووه‌می 2019 حكومه‌تی توركیا به ره‌سمی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵده‌گرێت.
تاهیر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوەبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیا دوا واده‌ی كۆتاییهێنان به گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دیاریكرد كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و هه‌موو هێڵه‌كان ده‌توانن گه‌شته‌كانیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتیشی: ئه‌و گه‌شتانه‌ی له 29ی ئه‌یلولی 2017وه راگیرابوون له‌مشه‌وه‌وه ئاسایی ده‌بنه‌وه.
توركیا به‌هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه گه‌شتی نێوان فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و وڵاته‌كه‌ی ڕاگرت، دواتر گه‌شته‌كانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند پرسێكی سیاسییه‌وه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی و لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه توركیا گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی درێژكرده‌وه.
دوای ده‌ستگیركردن و داخستنی باره‌گاكانی حزب و رێكخراوه نزیكه‌كان له په‌كه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، حكوومه‌تی توركیا بڕیاری كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، دا.
194 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019