پەیام
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه له‌كاردانه‌وه هێرشه‌كانی سه‌ر مه‌نبه‌ج و كوژرانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا هێزێكی دیكه ڕه‌وانه‌ی سوریا ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه: هێزێكی دیكه بۆ پاراستنی پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ڕیوانهی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به شوێنی ناردنی هێزه‌كان و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام باسیان هوهكردووه: ئه‌ركی هێزه‌كه پاراستنی هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكایه و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان و دابینكردنی سه‌لامه‌تییانه له كاتی كشانه‌وه‌یاندا له سوریا.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان راشیانگه‌یاندووه، له‌به‌ر "بابه‌تی ئه‌منی" ورده‌كارییه‌كانی ناردنی ئه‌م هێزه و شوێنه‌كانیان له سوریادا ئاشكرا ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌گه‌ری هێرش و مه‌ترسی چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سوریادا.
ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه هات داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له هێرشه‌كه‌ی شاری منبج راگه‌یاند كه بووه هۆی كوژرانی چوار سه‌ربازی ئه‌مریكی و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
272 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019