Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی ده‌ستپێكرده‌وه‌


پەیام 

دوای یه‌ك ڕۆژ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ ڕوسیا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی  ئه‌و وڵاته‌، سوپای توركیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی ده‌ستپێكرده‌وه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌: هێزه‌كانی سوپای توركیا كه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات جێگیرن، 12 جار تۆپبارانی پێگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گوندی شێخ عیسا سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت و گوندی خه‌ربیل سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی مارع باشووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین كرد.   

هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی سوپای توركیا دوێنێ پێنج جار له‌ رێگه‌ی تۆپهاوێژه‌كانه‌وه‌ پێگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت باشووری خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرین، تۆپباران كردبوو.

چه‌كدارانی هه‌سه‌ده‌ له‌ سه‌ره‌تای 2016دا له‌ عه‌فرین-ه‌وه‌ به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات چوون و ته‌ل ره‌فعه‌تیان كۆنتڕۆڵكرد. به‌وه‌ش ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی رووبای فوراتیان به‌ عه‌فرینه‌وه‌ به‌سته‌وه‌.

356 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019

بابەتی زیاتر