پەیام
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: تا ئه‌و كاته‌ی به‌فه‌رمی له به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ئاگادار نه‌كرێنه‌وه بریاری به‌شداری یان ئۆپۆزسیۆن بوون ناده‌ن.
مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، پاش به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به به‌خشینی بڕوانامه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ده‌رچووانی زانسته ئیسلامییه‌كان به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی سیاسی خۆی راگه‌یاندووه: تا ئەوكاتهی لایه‌نی به‌رامبه‌ری نه‌یه‌ت و ته‌كلیفیان لێنه‌كات و تێنه‌گه‌ن به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی ئاینده چۆن ده‌بێت و به‌ده‌ستی حزب و شتی بچووكه‌وه گرفتار ده‌بێت یان له خزمه‌تی خه‌ڵكدا حكوومه‌تێكی ده‌ستكراوه ده‌بێت بڕیار ناده‌ن.
وتیشی دوای ئه‌وه به‌رچاویان رۆشن ده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاشكراشی كرد: له‌دوای ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ هیچ په‌یوه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی و ئاشكرایان له‌گه‌ڵ هیج به‌رپرسێكی پارتی نه‌بووه‌و هه‌رچیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وترێت كۆمه‌ڵ خه‌ڵكی راسپاردبێت ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه.
603 جار خوێندراوەتەوە
24/01/2019