Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا چوار قه‌واره‌ی دیكه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر لیستی سزا ئابوورییه‌كانی زیاد كرد


پەیام 

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا زیادكردنی دوو لیوای چه‌كداری‌ ئێرانی له‌ سوریا ‌و دوو كۆمپانیای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ سه‌ر لیستی سزاكانی، ڕاگه‌یاند.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد: هه‌ریه‌ك له‌ لیوای (زه‌ینه‌بییه‌كان)‌و (فاتیمییه‌كان) له‌ سوریا ‌و كۆمپانیای (قشم فارس ئێر)ی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی قودس‌و كۆمپانیای (فلات تراڤڵ) كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ئه‌رمینیایه‌ خراونه‌ته‌ نێو لیستی سزاكانه‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا "ئه‌و دوو لیوا چه‌كداره‌ هاوكاری فه‌یله‌قی قودس له‌ سوریا ده‌كه‌ن‌و (فلات تراڤڵ)یش خزمه‌تگوزاریی بۆ هێڵی ئاسمانیی (ماهان) دابین ده‌كات".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ وه‌زیر گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ئامانجگرتنی ئه‌و گرووپانه‌ی ئێران پاڵپشتییان لێ ده‌كات به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی واسنتۆن بۆ داخستنی تۆڕه‌ نایاساییه‌كان كه‌ به‌ گوته‌ی ئه‌و "تیرۆر به‌ جیهاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌".

423 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر