Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوێکی نێوده‌ڵه‌تی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ سعودی‌ له‌گرتووخانه‌كاندا ئاشکراده‌كات


پەیام 

ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ سعودی‌ له‌گرتووخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا ئاشكرا ده‌كات.

ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ ئاشكرایكردوه‌ چه‌ند ڕاپۆرتێكی‌ به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ كۆمه‌ڵێك چالاكوانی‌ ئافره‌تی‌ سعودی‌ له‌گرتووخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا، به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كان 10 چالاكوانی‌ ئافره‌تی‌ سعودی‌ له‌گرتوخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا ڕوبه‌ڕووی‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ و مامه‌ڵه‌ی‌ خراپ بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی‌ سێ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستگیركردنیاندا.

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ لێبوردنی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ ئه‌و چالاكوانانه‌ له‌گرتووخانه‌ی‌ نافه‌رمی و له‌شوێنی‌ نادیاردا ده‌ستگیركراون، له‌وباره‌وه‌ لین مه‌علوف به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست له‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌" به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ چه‌ندینجار ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ ناتوانن پارێزگاری‌ له‌گیراوه‌كان بكه‌ن، هاوكات ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌رنابڕن له‌ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌ردانیكردنی‌ گرتووخانه‌كانیان.

ڕێكخراوه‌كه‌ داواشی‌ له‌ به‌رپرسانی‌ سعودیه‌ كردوه‌ ڕێگه‌ به‌ده‌سته‌كانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ چاودێری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ بدات" تاپه‌یوه‌ندی‌ به‌ چالاكوانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن، هاوكات ده‌سته‌یه‌كی‌ لیكۆڵینه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا داوای‌ له‌ڕیاز كردوه‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌ردانیكردنی‌ ئه‌و گیراوانه‌ی‌ پێبدات.

139 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر