Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌رویج.. بۆ ساڵی‌ ده‌یه‌م له‌سه‌ریه‌ك ناوی‌ محه‌مه‌د له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایە


پەیام 

به‌پێی‌ ڕاپرسییه‌ك له‌ نه‌رویج بۆ ساڵی‌ ده‌یه‌م له‌سه‌ریه‌ك ناوی‌ محه‌مه‌د له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا هاتووه‌.

نووسینگه‌ی‌ سه‌رژمێری‌ نه‌رویج ئاشكرایكردوه‌ له‌ساڵی‌ 2018دا ناوی‌ محه‌مه‌د به‌ربڵاوترین ناو بووه‌ له‌ ئۆسڵۆی‌ پایته‌خت" ئه‌وه‌ش بۆ ساڵی‌ ده‌یه‌مه‌ له‌سه‌ریه‌ك كه‌ ئه‌و ناوه‌ له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا دێت له‌و شاره‌دا.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتێكی‌ نووسینگه‌كه‌ له‌ساڵی‌ ڕابردوودا ناوی‌ محه‌مه‌د له‌ڕیزبه‌ندی‌ یه‌كه‌مدا هاتووه‌ له‌ناو منداڵانی‌ تازه‌ له‌دایك بوودا، له‌دوای‌ محه‌مه‌د ناوی‌ لۆكاس و دواتر فلیپ و نواه و ئۆلیڤ ڕیزبه‌ندی‌ دووه‌م تاچواره‌میان گرتووه‌.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ناوی‌ محه‌مه‌د له‌شاری‌ ماڵمۆی‌ سویدیش له‌ساڵی‌ 2017دا زۆرترین بووه‌، هاوكات له‌ هه‌مان ساڵدا له‌ئینگلته‌راو وێلز له‌پله‌ی‌ ده‌یه‌مدا هاتووه‌.

920 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر