Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن هۆشداری‌ ده‌دات له‌شكستهێنانی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ سوید


پەیام 

سه‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن هۆشداری‌ ده‌دات له‌شكستهێنانی‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ سویدو حوسیه‌كانیش به‌پێشێلكردنی‌ بڕیاری‌ ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات.

عه‌بد ڕه‌ببه‌ مه‌نسوڕ هادی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن هۆشداری‌ ده‌دات له‌ كاریگه‌ریه‌كانی‌ شكستهێنانی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ سویدو ده‌ڵێت" شكستهێنانی‌ ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ واتای‌ كۆتاییهاتنی‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ یه‌ له‌ یه‌مه‌ن.

سه‌رۆكی‌ یه‌مه‌ن له‌ڕیازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌و له‌كاتی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ مارتن گریفیس نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ شه‌رعی‌ یه‌مه‌ن په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ سویده‌وه‌، وتیشی‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌جێبه‌جێكردنی‌ خاڵه‌كانی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ به‌تایبه‌ت پرسی‌ ئاگربه‌ست و پاشه‌كشه‌ له‌شاری‌ حدێده‌و ده‌روازه‌ ئاویه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌.

ناوبراو حوسیه‌كانی‌ به‌پێشێلكردنی‌ بڕیاری‌ ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كردو داواشی‌ له‌ نه‌توه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد، هانی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بدات بۆ لابردنی‌ كۆسپه‌كانی‌ به‌رده‌م پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ یه‌مه‌ن.

122 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر