Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حکومەتی هەرێم بیانوی نەماوە بۆ بەردەوامیدان بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران


پەیام 

دوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە دۆسیەی نەوت حکومەتی هەرێم هیچ بیانویەکی بۆ بەردەوامیدان بە سیستمی سەپێندراوی پاشەکەوتی مووچە نەماوە. 

لە مادەی یەکەمی یاسای بودجەدائاماژەبەوەدراوە:  دەبێت رۆژانە حکومەتی هەرێم ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکەموتی عێراق بکات و لە بەرامبەردا عێراق دە تریلیۆن و ٨٠٠ ملیاردینار رەوانەی هەرێم دەکات. 

هاوکات بە پێی ماددەی ١٠ لە یاساکە ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو بڕە لە نەوتیش رادەستی عێراق نەکات، عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی ٤٥٤ ملیاردینار بۆ فەرمانبەران و ٦٨ ملیار دینار بۆ پێشمەرگە ڕەوانە دەکات. 

بەمەش داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە یەک تریلیۆن دینار و دەتوانێت بە بێ پاشەکەوت و دواکەوتن مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات. 

794 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر