Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومەر: ئەوەی لە بودجەی عێراق گۆڕاوە تەنها سێ وشەیە و هێندەش جێی دڵخۆشی نییە


پەیام 

سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئه‌وه‌ی له‌ یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی کورد زیادكراوه‌ و كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ بودجه‌ی 2018 ی عێراق ته‌نها 3 وشه‌یه‌ و یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق هێنده‌ جێی دڵخۆشی نیه‌. 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تحڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەو ئەندامەی پەڕلەمان رایگەیاندووە: ئه‌وه‌ی له‌ یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2019 به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی کورد زیادكراوه‌ و كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ به‌به‌راورد به‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق ته‌نها 3 وشه‌یه‌! ئه‌وانیش له‌ (ماده‌ی 10 بڕگه‌ی دووه‌م خاڵی ب ، ج)ه‌. به‌مه‌ش كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و نابێ و بوجه‌ی هه‌رێم به‌و شێوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.

 

روونیشیکردووەتەوە: له‌یاساكه‌دا له‌ماده‌ی 10، بڕگه‌ی دووه‌م، خاڵی (ب) وشه‌ی (بری) لادراوه‌، له‌ (ج) وشه‌كانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ زیادی كراوه‌.

واته‌ له‌ خاڵی ب وشه‌ی (بری) لادراوه‌ كه‌دانراوه‌ ڕێژه‌یه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ دابنرێ له‌وه‌ی بۆ هێزه‌وشكانیه‌ عێراقیه‌كان دانراوه‌، ئه‌مجاره‌ كراوه‌ به‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌ دابنرێ له‌وه‌ی بۆ هێزه‌ ئیتحادیه‌ عێراقیه‌كانی دانراوه‌ به‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌ك پاره‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ زیاد ده‌بێ له‌ 26 ملیار دیناره‌وه‌ بۆ 68 ملیار واته‌ 42 ملیار زیاد ده‌كات.

ئاماژەی بەوەشداوە: له‌ بڕگه‌ی ج وشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ دانراوه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتی ته‌سلیمی سۆمۆ نه‌كرد ئه‌وا عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێ.

موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ له‌هه‌رێم ده‌درێ، ئه‌و 317 ملیار دیناره‌یه‌ كه‌ ده‌ینێرێ، دەبێتە ٤٥٤ ملیار دینار چونكه‌ لای به‌غدا 680 هه‌زار موچه‌خۆری هه‌رێم هه‌یه‌ و موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان ده‌نێرێ.

سۆران عومەر باسی لەوەشکردووە: له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌رێم 522 ملیار دیناری بۆ دێ له‌به‌غداوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رێم نه‌وت نادات به‌ سۆمۆ، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ بردنی پاره‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، كه‌سیش نازانێ بۆ چی لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ به‌پێشه‌كی پاره‌ی وه‌رگیراو تاكو ساڵی 2022 فرۆشراوه‌و ناتوانن له‌و گرێبه‌سته‌ نادیارو ناشه‌فافانه‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌.

هاوکات وتویشیەتی: ڕازی بوون به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت نه‌دات به‌ سۆمۆ، وایكردووه‌ هه‌رێم به‌كه‌یفی خۆی بكات و پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ش له‌هه‌رێم ببات و نه‌شیدات به‌موچه‌ بۆیه‌ ده‌بوو له‌بری ئه‌وه‌ هه‌رێم ناچار به‌ته‌سلیم كردنی نه‌وت بكرێ نه‌ك بژارده‌ی دووه‌م بكرێ به‌ده‌سكه‌وت كاتێك نه‌وت نانێرێ 522 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بێت.

بۆیه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق هێنده‌ جێی دڵخۆشی نیه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمه‌ وایكردووه‌ %17ی به‌شه‌ بودجه‌ له‌ یاسادا نه‌مێنێ و داهاتی نه‌وت بباو پارەی به‌غدا له‌ مانگی ترلیۆنێك و 200 ملیار دیناره‌وه‌ بگات به‌ 317 ملیاری چه‌ند مانگێك. 

3039 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر