Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توند له‌ ئێران ده‌كات


پەیام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای توند له‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و گفتوگۆكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌وپێشچونی تێدا به‌دی نه‌یه‌ت. سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران.

جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێراندا و وتی: ئێمه‌ ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامیان نه‌بێت، ئه‌وا سزای توند به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنین.

هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی تاوتوێی گرتنه‌به‌ری سزای ئابوری نوێ ده‌كه‌ن دژ به‌ تاران، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ په‌ره‌پێدانی موشه‌كی بالیستی.

205 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر