Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ستڵه‌كی‌ گرینلاند به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خێراتر له‌حاڵه‌تی‌ ئاسایی خۆی‌ ده‌توێته‌وه‌


پەیام 

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ ده‌ریخستووه‌ به‌ستڵه‌كی‌ گرینلاند به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خێرا له‌حاڵه‌تی‌ ئاسایی خۆی‌ ده‌توێته‌وه‌.

به‌ێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ پێگه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یلی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌سته‌ڵه‌كی‌ گرینلاند له‌ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا چوارجار خێراتر له‌حاڵه‌تی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ده‌توێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ 15 ساڵی‌ ڕابردوو.

توێژینه‌وه‌كه‌ باسی‌ له‌مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنی‌ چه‌ند گه‌وره‌ شارێكی‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی‌ ئه‌مریكاشی‌ كردوه‌ كه‌به‌هۆی‌ توانه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌ستڵه‌كه‌وه‌ مه‌ترسی‌ ژێرئاوكه‌تنیان له‌سه‌ره‌، به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ توانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ گرینلاند له‌ سه‌روی‌ پێشبینی‌ زانایانه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وامی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ گۆی‌ زه‌وی‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاستی‌ ئاوی‌ ده‌ریاكان به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

لایخۆیه‌وه‌ پڕۆفیسۆر مایكڵ بیفه‌ر له‌ زانكۆی‌ ولایه‌تی‌ ئۆهایۆ ڕایگه‌یاندوه‌: ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌سته‌ڵه‌كی‌ گرینلاند ڕووده‌دات ناتوانرێت شیكردنه‌وه‌ی‌ بۆ بكرێت، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ئێستادا به‌پێچه‌وانه‌ی‌ 15 ساڵی‌ ڕابردوو، توانه‌وه‌ی‌ خێرا له‌ به‌شی‌ باشوری‌ خۆهه‌ڵات و باكوری‌ خۆرئاوای‌ گرینلاند ڕووده‌دات.

432 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر