Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاڵیبان کەسی دووەمی حزبەکەی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیاری كرد


پەیام 

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، كه‌سی دووه‌می بزووتنه‌وه‌كه‌ی كه‌ ئێستا سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ده‌وحه‌ی ئه‌و حزبه‌یه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیاری كرد.

مه‌لا عه‌بدول غه‌نی به‌راده‌ر، كه‌سی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ سه‌رۆكی نوێی نووسینگه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر دیاری كرا، به‌پێی زانیاریی ئاژانسه‌كان گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ بۆ ئاماده‌بوونی به‌رپرسێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولادا كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌قه‌ته‌ر و ئیمارات به‌رده‌وامه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی تاڵیبان، عه‌بدول غه‌نی چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته‌ ده‌وحه‌ و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆن.

مه‌لا عه‌بدول غه‌نی به‌راده‌ر پێشتر به‌رپرسی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بووه‌ له‌باشووری ئه‌فغانستان و ساڵی 2010 له‌لایه‌ن تیمێكی سه‌ربازی هه‌واڵگری ئه‌مریكی و پاكستانیه‌وه‌ ده‌ستگیركرا و ساڵی رابردووش له‌ئه‌نجامی گفتووگۆكانی تاڵیبان و واشنتۆن ئازادكرا و ئێستا به‌كه‌سی دووه‌می بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌ناسرێت.

382 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر