Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئامێدی.. ته‌رمی‌ 2 هاوڵاتی‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ گومانده‌كرێت به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌وه كوژرابن

په‌یام

له‌ سنووری قه‌زای ئامێدی ته‌رمی‌ 2 هاوڵاتی‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ گومانده‌كرێت به‌هۆی‌ بۆردوومانی‌ 3 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیاوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا بێت.

له‌گوندێكی نزیك گه‌لی ره‌شاڤه‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی دێره‌لووك له‌سنوری قه‌زای ئامێدی، ته‌رمی‌ 2 هاوڵاتی‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بۆردوومانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌رچه‌نده‌ گومان ده‌كرێت توركیا بۆردوومانه‌كه‌ی كردبێت، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

كه‌سوكاری یه‌كێك له‌و دوو قوربانیه‌ له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند" چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ چوونه‌ته‌ گوندی‌ چه‌مكی توێ، به‌ڵام له‌دوێنێوه‌ بێ هه‌واڵ بوون و هیچ سۆراخێكیان نه‌بوه‌، ئه‌مڕۆش كه‌سوكاریان بۆ سۆراخكردنیان چونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌و ته‌رمه‌كانیان دۆزیونه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ قوربانیه‌كان خزمی یه‌كترین و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30 بۆ 45 ساڵیدایه‌ و هه‌ردووكیشیان خێزاندارن.

دۆزرانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌كاتێكدایه‌" چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی‌ توركیا گوندی‌ زلیی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ تری‌ ده‌ڤه‌ری‌ نهێلێ سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی دێره‌لووكیان له‌ قه‌زای ئامێدی‌ بۆردوومانكردو به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.


257 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر