Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا ناوچه‌ی‌ ئارام له‌سوریا دروستده‌كرێت

په‌یام

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا پێشبینی‌ ده‌كات له‌چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا ناوچه‌ی‌ ئارام له‌باكوری‌ سوریا دروستبكرێت.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا پێشبینی‌ دروستبوونی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئارام له‌باكوری‌ سوریا ده‌كات له‌چه‌ند مانگی‌ داهاتووداو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و سوریا كه‌ له‌ساڵی‌ 1998 دا واژۆ كراوه‌" هه‌ركاتێك ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی‌ بكات ده‌توانێت ده‌ستوه‌ردانی‌ سه‌ربازی‌ له‌سوریادا ئه‌نجامبدات.

ئه‌ردۆگان وتیشی‌ پێشبینی‌ ده‌كه‌ین ئه‌مریكا پابه‌ندبێت به‌دروستكردنی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئارام له‌باكوری‌ سوریا بۆ پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ توركیا، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌" توركیا هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ و سنوه‌ركانی‌ خۆی‌ ده‌پارێزێت.

ئه‌ردۆگان مه‌ترسییه‌كانی‌ خۆشی‌ له‌جموجۆڵه‌كانی‌ سه‌رسنوره‌كانی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و سوریا نه‌شارده‌وه‌و له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ له‌ئێستادا له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان توركیاو سوریا ڕوده‌دات زیاتر په‌یوه‌ندیداره‌ به‌توركیاوه‌ نه‌ك سوریا.

له‌باره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ فورات له‌باكوری‌ سوریا كه‌توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ده‌كات ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند، ئارامی‌ توركیا سنوری‌ هه‌یه‌و ناتوانین تاكۆتایی چاوه‌ڕێكه‌ین، وتیشی‌ توركیا تاكه‌ هێزه‌ كه‌ ده‌توانێت ئارامی‌ ناوچه‌كه‌ بپارێزێت.


121 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر