Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا داننانێت به‌ شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی وڵات

په‌یام

خوان گوایدۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت ناساندووه‌، رایگه‌یاند: یاسای لێبووردن كه‌ بۆ سه‌ربازانیان ئاماده‌كردووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا ده‌يخه‌نه‌ به‌رده‌م كاراكاسییه‌كان.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ میتینگێكدا له‌ مه‌یدانی بۆلیڤار له‌ پایته‌ختی ڤێنیزوێلا، گوایدۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی مادورۆ واز له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.

خوان گوایدۆ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ كراوانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی كاراكاس سازیانده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه‌.

گوایدۆ كه‌ پێشتر داوای پشتیوانی له‌ سوپای ڤێنزوێلا كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو كه‌ لێبووردن بۆ سه‌ربازان ده‌رده‌كه‌ن، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ سازی ده‌كه‌ن یاسای لێبووردن  له‌گه‌ڵ كاراكاسییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن و، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش ده‌قی یاسای لێبووردنه‌كه‌ به‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر شه‌قام دابه‌شده‌كه‌ن 


300 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر