Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆتاییهاتنی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كاركردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

په‌یام

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆتاییهاتنی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كاركردنی‌ خوولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ ڕاگه‌یاند.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆتاییهاتنی‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كاركردنی‌ خوولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانی‌ ڕاگه‌یاند، حه‌لبوسی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ـی‌ كانوونی‌ دووه‌م" كۆتایی نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خوولی‌ چواره‌می‌ په‌رله‌مانه‌.

حه‌لبوسی‌ داواشی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كردووه‌ به‌رده‌وامبن له‌ڕۆڵی‌ چاودێریكردنی‌ خۆیان له‌ڕێگه‌ی‌ نووسینگه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ پارێزگاكانی‌ عێراق و به‌ده‌مه‌وه‌ چوونی‌ هاوڵاتیان و ئاگاداربوون له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ 12ـی‌ ئایاری‌ ساڵی‌ ڕابردوو هه‌ڵبژێردرا تائێستا 28 دانیشتنی‌ ئه‌نجامداوه‌، بڕیاریش بوو ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ دوا دانیشتنی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ ئه‌نجام بدات كه‌دانیشتنی‌ ژماره‌ 29 بوو، به‌ڵام بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخرا.


250 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر