Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه‌

په‌یام

دوای نزیكه‌ی 16 مانگ له‌ راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هێڵی توركش ئێرلاین یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجامدا.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی توركی گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌ و دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك، هه‌مان فڕۆكه‌ به‌ چه‌ندین گه‌شتیاره‌وه‌ گه‌شتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجامدا و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی كرد.

دانا محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی وتی‌ له‌دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، هێڵی ئاسمانیی توركی هه‌فتانه‌ حه‌وت گه‌شتی ئاسمانیی له‌ نێوان ئیستانبوڵ - سلێمانی-دا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ رۆژی 29ی ئه‌یلوولی 2017 و له‌ چوارچێوه‌ی راپۆرتی فڕۆكه‌وانیی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ رووی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی داخران


288 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر