په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و لێكگه‌یشتنه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تا له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كانی نێو كۆنگرێس به ڕێكه‌وتنێك بگه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: هه‌تا 15 ی مانگی داهاتوو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كرێنه‌وه، هیواشی خواست تا ئه‌وكاته دیموكراته‌كان قایلبن به په‌سه‌ندكردنی بوجهیهك كه تیایدا پاره بۆ دروستكردنی دیوارێك له‌سه‌ر سنوری نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك ته‌رخان بكرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له كۆچبه‌رانی نایاسایی.
تره‌مپ، وتیشی بژاره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێزی هه‌یه به‌ڵام ناخوازێت له ئێستادا به‌كاریبهێنێت، ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی باری نائاساییه كه بوار به سه‌رۆك ده‌دات فه‌رمان به سوپا بكات بۆ دروستكردنی ئه‌و دیواره.
له ئێستادا ده‌بێت هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مریكا پـرۆژه بڕیارێك په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، پاشان ڕه‌وانه‌ی كۆشكی سپی بكرێت تا سه‌رۆك واژوی له‌سه‌ر بكات و ببێته بڕیار.
300 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019