Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆناكۆ دوورخستنه‌وه‌ی هێنری و گه‌ڕانه‌وه‌ی جاردیمی ڕاگه‌یاند

په‌یام - بڕیار ته‌ها

یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی پاش ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تیری هێنری ڕاهێنه‌ره‌ی ڕاگرت، دواجار بڕیاریدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ دووربخاته‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ لیوناردۆ جاردیمی بۆ كاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌ڕمیدا و له‌ پێگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی یانه‌ی مۆناكۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد بڕیاریان داوه‌ تیری هێنری دووربخه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ لیوناردۆ جاردیمیش گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی تا ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌م وه‌رزه‌ و له‌ ١١ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو كارگێڕی یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ به‌ بیانوی خراپی ئه‌نجامه‌كانیان جاردیمی پۆرتوگالیان له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دوورخستبوویه‌وه‌.

یانه‌ی مۆناكۆ له‌ بڵاوكراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ ماوه‌ی دوو وه‌رز و نیو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ جاردیم ماوه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئاسانتر بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ تیری هێنری نه‌توانی له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی دوایدا ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی مۆناكۆ به‌ره‌و باشی بباته‌ و تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای گواسینه‌وه‌ی ناڵدۆ له‌ به‌رگری و فابریگاس له‌ هێڵی ناوه‌ند به‌ڵام یانه‌كه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ١٥ خاڵ له‌ پله‌ی ١٩ی خولی فه‌ره‌نسیدا دێت و تا دێت مه‌ترسی دابه‌زینیان بۆ پله‌ دووه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ زیاتر ده‌كات.


186 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر