Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆچێتینۆ: مۆندیال زەرەرێکی زۆری لە یانەکەمان داوە

په‌یام - بڕیار ته‌ها

ماوریزیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی پێیوایە مۆندیالی ٢٠١٨ زۆرترین زەرەری لە یانەکەی ئەوان داوە.

لە میانی لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە پۆچێتینۆ وتی: کاریگەرییەکی زۆری مۆندیالیمان بەسەرەوەیە و زەرەرێکی زۆری لێداوین، ئەمە جگە لەوەی لە گواستنەوەی هاوینەشدا گرێبەستمان لەگەڵ هیچ یاریزانێک واژۆ نەکردبوو.

لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی سپێرز ئەوەی خستەڕوو هەست بە بێزاری دەکەن کاتێک بەو جۆرە لە جامی یانە پیشەگەرەکان ماڵئاواییان کردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد شانازی بە خۆیانەوە دەکەن.

لە کۆتایشدا پۆچێتینۆ وتی: پێکانەکان بەشیکی دیکە گرفتی یانەکەمانە لەم وەرزەدا و زۆرێک لە یاریزانە سەرەکییەکانمان بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر دوورکەوتوونەوەتەوە.


655 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر