Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدراڵی عێراق مەلەفی فرۆشتنی نەوتی عێراقی لە کۆمپانیای سۆمۆ وەرگرتەوە


پەیام 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق په‌یوه‌ستكردنی كۆمپانیای نه‌وتی سۆمۆی به‌ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و رایگه‌یاند فرۆشتنی نه‌وت ده‌بێت ته‌نها له‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا بێت.

وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێك له‌و تانانه‌ی كه‌ له‌ یاسای كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وت دراون، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ستكردنی كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" بوون به‌ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وته‌وه‌، به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریداوه‌ به‌ نه‌گونجانی ئه‌و په‌یوه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ ماده‌كانی‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق.

ئه‌یاس ساموك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی نه‌وت ده‌بێت ته‌نها له‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بمێنێته‌وه‌.

وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی راشیگه‌یاند هه‌موو ئه‌و فه‌رمان و بڕیارانه‌ی له‌ دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه‌ ده‌رده‌چن ئه‌ركی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌ جێبه‌جێیان بكه‌ن به‌پێی ماده‌ی 94 له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا.

369 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر