Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: هه‌ڕه‌شه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ سزای نوێ پێچه‌وانه‌ی دانوستانه‌ سیاسییه‌كانه‌

په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ سزای نوێ له‌باره‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی ئێرانه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی گیانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات و دانوستانه‌ سیاسییه‌كانه‌.

به‌رهرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی لۆدریان-ه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌تی پاریس گرت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شێكه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و توانای به‌رگری كردن.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌راربێت و ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا بڕێكی زۆر چه‌كی قورسیان به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشتووه‌ و ئه‌مه‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كیی تێكدانی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌.


235 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر