Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌ستانی‌ گه‌شته‌كان، 5 ملیۆن دۆلار زیانی‌ به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ گه‌یاندووه‌

په‌یام

دوای نزیكه‌ی 16 مانگ له‌وه‌ستاندنی، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی‌و توركیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌و، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كه‌م گه‌شتی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت "به‌هۆی‌ وه‌ستانی‌ گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا تائێستا زیاتر له‌ 5 ملیۆن دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌ی‌ ئه‌و زیانانه‌ش كارێكی‌ ئاسان نابێت،  ته‌نها هیواخوازن جارێكی‌ تر فڕۆكه‌خانه‌ نه‌كرێته‌ ئامانجی‌ سیاسی‌ چونكه‌ فڕۆكه‌خانه‌ ئامانجی‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیانه‌و دووره‌ له‌ ململانێی‌ سیاسی‌".

سه‌باره‌ت به‌ئاسایی بوونه‌وه‌ی‌ گه‌شتی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت تابه‌ته‌واوی‌ گه‌شتی‌ وڵاتانی‌ دیكه‌ش ئاسایی بێته‌وه‌و چونكه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ كۆمپانیاكان كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌ ڕاگرتووه‌و ده‌بێت دووباره‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بكرێت و لیستی‌ گه‌شته‌كان ڕێكبخرێته‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌مانگی‌ ئاینده‌وه‌ گه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیان ئاسایی بێته‌وه‌.


375 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر