Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شیلادزێ.. خۆپیشانده‌رێك گیانیله‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون

په‌یام

به‌شێك له‌ دانیشتووانی ناحیه‌ی شیلادزێ له‌دژی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد، دواتر چونه‌ سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له‌ ناحیه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت، هاوكات به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیه‌وه‌ خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداو چه‌ند خۆپیشانده‌رێكیش  برینداربوون. 

به‌پێی زانیاریه‌كان و ئه‌و گرته‌ ڤیدۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان بلاَوبوونه‌ته‌وه‌ هاوڵاتیانی ناحیه‌كه‌ به‌ رێپێوان به‌ره‌و باره‌گای هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ رۆیشتن و باره‌گاكه‌ی توركیایان كۆنترۆڵكرد و جگه‌ له‌ باره‌گاكان، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان سوتاند.

هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی باره‌گاكه‌دا گرت و چه‌ند سه‌ربازێكیش كه‌وتنه‌ده‌ست خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانیش راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كردن.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو،  به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.

476 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر