Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات، موسوڵمانه‌ ئاواره‌كانی‌ بۆرما سنوورداش نه‌كرێنه‌وه‌

په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا لة ولاَتانی‌ سعوودیه‌ و هیندستان ده‌كات، موسوڵمانه‌ ئاواره‌كانی‌ بۆرما سنوورداش نه‌كه‌نه‌وه‌.

یانگی لی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ میانمار، داوای له‌ سعوودیه‌ و هیندستان كرد، موسوڵمانانی رۆهینگیا له‌و دوو وڵاته‌وه‌ به‌ زۆره‌ملێ به‌ره‌و به‌نگلادیش سنوورداش نه‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ماوه‌كانی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی موسڵمانانی رۆهینگیا له‌ به‌نگلادیش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته‌ هیندستان و سعوودیه‌.

یانگی لی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ره‌وشی موسڵمانانی رۆهینگیا له‌ هیندستان و سعوودیه‌ وتی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ هۆی سته‌مكردن لێیان له‌ میانمار هه‌ڵاتوون و پێویسته‌ له‌ بری سنوورداشكردنه‌وه‌یان به‌ زۆرملێ بۆ به‌نگلادیش، به‌ شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا، بكرێت.

یانگی لی، ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵوێستی میانمار گرت  له‌ باره‌ی مافی موسڵمانانی رۆهینگیاو، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ولاَته‌ هیچ بایه‌خ و گرنگی به‌ داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نادات.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌  هه‌زار و 300 ئاواره‌ی موسڵمانی رۆهینگیا له‌ به‌نگلادیشه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی چوونه‌ته‌ هیندستان.


188 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر