Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ وه‌فدێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد

په‌یام

وه‌فدێكی بالاَی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك گفتوگۆیان كرد.

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی و ئه‌ندامانی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ پێشوازیيان لێكرا.

له‌ دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی كرا و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ په‌یوه‌ندی برایانه‌ی‌ نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ ئیسلامیه‌ پێویسته‌ زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببرێت.

هاوكات باس له‌ هه‌وڵه‌ سیاسیه‌كان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێم و ململانێكانی‌ سه‌ر گۆره‌پانی‌ سیاسی هه‌رێم و عێراق كرا.

له‌ به‌شێكی دیداره‌كه‌دا وه‌فدی هه‌ردوولا جه‌ختان له‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی‌ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كرده‌وه‌ له‌باره‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی‌ ئاسته‌نگه‌كان و سیاسه‌تكردن له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هاولاَتیان و ئامانجه‌ بالاَكانی‌  كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.

336 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر