Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ تاووتوێكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ په‌یام سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی 2019ـی عێراقدا كۆده‌بێته‌وه‌، به‌پێی‌ زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی‌ بودجه‌وه‌ ئاماده‌كردوه‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كات.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی‌ عێراق ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق 10 تریلیۆن و 800 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌.

بودجه‌ی عێراق بۆساڵی‌ 2019 به‌ 133 ترلیۆن و 107 ملیار دینار دانراوه‌و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش 10 ترلیۆن و 800 ملیار دیناره‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پاره‌یه‌ش عێراق ڕۆژانه‌ سێ ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیلی هه‌رێمی كوردستانه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ 56 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌.


291 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر