Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ چاوشئۆغڵو: لێکۆڵینەوەمان له‌ رووداوه‌كه‌ی‌ شیلادزێ دەستپێکردووە

په‌یام

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی شیلادزێوه‌ گفتوگۆیان كرد و بارزانی رایگه‌یاند، لێکۆڵینەوەیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ دەستپێکردووە و رێکاری تەواو گیراوەتە بەر.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای رووداوه‌كانی شیلادزێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەلود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیانی ئه‌نجامداوه‌ و له‌بارەی رووداوەکانی شێلادزێوه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "بارزانی بە چاوشئۆغڵوی وتووه‌، لێکۆڵینەوەکانیان دەربارەی رووداو و خۆپیشاندانەکانی شێلادزێ دەستپێکردووە".

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی بنكەسەربازییەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند ئەمرۆ دوبارە ویستیان هەڵەیەك ئەنجام بدەن، بەڵام بەهۆی هەستانی فرۆكەكانیان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كردووە.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبوونه‌وه‌ و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له‌ شیلادزێ و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستداو 10 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

304 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019

بابەتی زیاتر