پەیام
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی شیلادزێ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه و لێکۆڵینەوە دەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: نیگه‌رانى و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى زیانى گیانى و بریندار له ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى ناوچه‌ى شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕاى سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ى قوربانیان ده‌رده‌بڕین.
هاوکات وتویەتی: ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای سیرێی سەر بە شیلادزێ هاوڵاتیان گردبوونه‌وه و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له شیلادزێ و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی توركیاوه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو 10 ی دیكه‌ش برینداربوون.
240 جار خوێندراوەتەوە
26/01/2019