Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستخۆشی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ شیلادزێ ده‌كات


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ده‌ستخۆشی‌ له‌ خه‌ڵكی شیلادزێ ده‌كات و ده‌ڵێت  "با حكومه‌تی ھه‌رێم كه‌ بۆته‌ چاوساغی فرۆكه‌ی توركیاو به‌بیانووی په‌كه‌كه‌ شوێنی ڕۆڵه‌كانی ئێوه‌ی بۆ دیاری ده‌كات و شه‌ھیدیان ده‌كات ئیحراج و شه‌رمه‌زار بێ".

سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسی‌: "ده‌ستان خۆش خه‌ڵكی شیلادزێ، له‌به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌ھیده‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی دوو ڕۆژی رابردوو نه‌تانھێشت به‌سه‌ر سوپای توركیا تێپه‌ڕێ و بنكه‌ سه‌ربازی و سیخوڕیه‌كه‌یانتان له‌ شیلادزێ خاپور كرد".

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "با حكومه‌تی ھه‌رێم كه‌ بۆته‌ چاوساغی فڕۆكه‌ی توركیا و به‌بیانووی په‌كه‌كه‌ شوێنی رۆڵه‌كانی ئێوه‌ی بۆ دیاری ده‌كات و شه‌ھیدیان ده‌كات، ئیحراج و شه‌رمه‌زار بێ...".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌ جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "حكومه‌تێك كه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ی سه‌ربازی توركیای ھێناوه‌ته‌ خاكی كوردستان ده‌بێ له‌وه‌ شه‌رمه‌زارتر بكرێ...".

810 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر