Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جیاوازی‌ هه‌ڵوێستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ شیلادزێ


په‌یام

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبوونه‌وه‌ و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له‌ شیلادزێ و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستداو 10 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون‌و له‌ ئاكامیشدا خۆپیشانده‌ران بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیایان سوتاند.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ هه‌ردوو حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و ناوه‌ند راگه‌یه‌نراویان بڵاوكرده‌وه‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ه‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت خۆپیشاندانی‌ شیلادزێ ـوه‌ هه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هاوكات حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بریاریدا باڵوێزی‌ توركیا بانگێشت بكات.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت خۆپیشاندانی‌ شیلادزێ ـوه‌ هه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی (به‌غدا) باڵوێزی‌ توركیا له‌ به‌غدا بانگێشت ده‌كات‌و ناره‌زایه‌تی‌ ده‌داته‌ توركیاو پێی‌ وایه‌ توركیا ته‌قه‌ی‌ له‌ خۆپیشانده‌رانكردووه‌و داوای‌ لێده‌كات رووداوی‌ وه‌ها دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی شیلادزێ بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌ و لێکۆڵینەوە دەکەن. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: نیگه‌رانی‌ و دڵگرانیمان بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی‌ زیانی‌ گیانی‌ و بریندار له‌ ڕووداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ ناوچه‌ی‌ شێلادزێ ده‌رده‌بڕین و وێڕای‌ سه‌ره‌خۆشی‌، هاوسۆزی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی‌ قوربانیان ده‌رده‌بڕین.

هاوکات وتویەتی: ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌ن و هۆكارانی‌ پشێوی‌ و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئیدانه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شیلادزێ ده‌كه‌ین كه‌ تیایدا هێزه‌كانی توركیا ته‌قه‌یان له‌ هاوڵاتیانی ناحیه‌كه‌ كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانیی".

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، "ئێمه‌ دڵگرانین به‌هۆی ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌و ڕووداوه‌ كه‌وتنه‌وه‌، هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتنی باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا ده‌كات و یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌داته‌ ئه‌و باڵیۆزه‌، داوای دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ی لێده‌كات".

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، "سه‌روه‌ری خاكی عێراق‌و ئاسایشی هاوڵاتیه‌كانی، پله‌ی یه‌كه‌می به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌".

له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ناحیه‌ی‌ شیلادزێ دژی بۆردومانه‌كانی‌ سوپای توركیا كوژرانی‌ مێردمنداڵێك و بریندار بوونی‌ زیاتر له‌ 10 هاولاَتی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا (5) هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ سنوری قه‌زای ئامێدی به‌ هۆی بوردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركی گیانیان له‌ ده‌ستدا و دوو كه‌سی تریش بێ سه‌روشوێن بووه‌.

دوێنێ له‌ ناو بازاری ناحیه‌ی شێلادزێ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی نارازاییان ئه‌نجامدا، و پاشان به‌ره‌و كومه‌ڵگای سیریێ رێكه‌وتن كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركی لێیه‌.

سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ هێمنی به‌رێوه‌ ده‌چوو، به‌ڵام دواتر گرژی  وئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا و سوتاندیان.

هاوكات خۆپیشانده‌ران ده‌ستیشیان به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی باره‌گاكه‌دا گرت و چه‌ند سه‌ربازێكیش كه‌وتنه‌ده‌ست خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانیش راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كردن.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 سالاَن گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

دوای سوتاندنی باره‌گا سه‌ربازیه‌كه‌یان، فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌ ده‌وری باره‌گاكه‌ ده‌سورانه‌وه‌ و چه‌ندین بومبی ده‌نگی ته‌قێندران، به‌و هۆیه‌وه‌ زیان به‌ ده‌یان خانۆی هاوڵاتیان كه‌وت و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌كانیان شكان.

دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی (توركیا) له‌ باكووری عێراق له‌ ئه‌نجامی كاری ئاژاوه‌گێری رێكخراوی په‌كه‌كه‌ هێرشێك ئه‌نجامدراوه‌. به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌شێك له‌ ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌ل زیانی به‌ركه‌وتووه‌. رێوشوێنی پێویست له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌سه‌ر بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیاو هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا 20 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی‌ له‌ هه‌رێم شه‌هید بوون.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ 1/1/2015 وه‌ تاكو 31/12/2018، توركیا 398 جار له‌ ڕێگای فڕۆكه‌وه‌ بۆردوومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 425 جار له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆپخانه‌وه‌ بۆردوومانی ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌".

جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌ هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه‌ 20 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی‌ و بێ تاوان له‌ گونده‌كاندا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌".

به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ ئه‌مینداری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "تا ئێستا توركیا 288 گوندی سنووریی هه‌رێمی‌ بۆردوومان كردووه‌، كه‌ زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون".

جه‌بار یاوه‌ر وتوشیه‌تی‌ "بۆمبباران و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، بووه‌ته‌ هۆكاری ڕووخان و چۆڵكردنی گونده‌كان و، ڕووخاندی خه‌سته‌خانه‌ و خوێندگا و ڕێگا و بانه‌كان".

398 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر