Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومەتی عێراق بەتوندی ئیدانەی دەستدرێژیی سەربازانی توركیا لەشیلادزێ دەكات


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق "ئیدانه‌ی‌ ته‌قه‌كردنی‌ هێزه‌كانی‌ توركیا له‌ خۆپیشانده‌رانی‌ شیلادزێ‌" ده‌كات و، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ باڵیۆزی توركیا بانگهێشت ده‌كات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ شیلادزێ‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی توركیا له‌ هاووڵاتیانمان له‌ شارۆچكه‌ی شیلادزێ و كۆمه‌ڵگه‌ی سبریی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون".

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكیان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌".

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق هاوسۆزیی‌ بۆ كه‌سوكاری‌ قوربانییانی‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ شیلادزێ‌ ده‌ربڕیوه‌ و،  ڕایگه‌یاندووه‌ "باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا بانگهێشت ده‌كات و، یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ ڕاده‌ست ده‌كات".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ "هه‌موو ده‌ستدرێژی‌ زیاده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر خه‌ڵك و ئاسایش و سه‌روه‌ریی عێراق ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌". هاوكات "به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌یشی بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی وڵاتانی دراوسێ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات".

212 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر