Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌بار یاوه‌ر: له‌چوار ساڵی رابردوو؛ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه‌ 20 هاوڵاتی شه‌هیدبوون


په‌یام

ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌ له‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا 20 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی‌ له‌ هه‌رێم شه‌هید بوون.


جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی‌ ڕابردوودا له‌ 1/1/2015 وه‌ تاكو 31/12/2018، توركیا 398 جار له‌ ڕێگای فڕۆكه‌وه‌ بۆردوومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 425 جار له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆپخانه‌وه‌ بۆردوومانی ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌".

جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌ هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه‌ 20 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی‌ و بێ تاوان له‌ گونده‌كاندا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌".

به‌پێی‌ ئه‌و ئاماره‌ی‌ ئه‌مینداری‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ "تا ئێستا توركیا 288 گوندی سنووریی هه‌رێمی‌ بۆردوومان كردووه‌، كه‌ زیانێكی زۆر گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون".

جه‌بار یاوه‌ر وتوشیه‌تی‌ "بۆمبباران و تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، بووه‌ته‌ هۆكاری ڕووخان و چۆڵكردنی گونده‌كان و، ڕووخاندی خه‌سته‌خانه‌ و خوێندگا و ڕێگا و بانه‌كان".


355 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر