Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی 2019ی عێراق كۆده‌بێَته‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی 2019ی عێراق كۆده‌بێَته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌یامی رایگه‌یاند: "بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆببێته‌وه‌ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق..

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا راپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی درایی و ئه‌و پێشنیار و ڕێكاره‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت كه‌ ده‌كرێت له‌پاڵ ئه‌و داهات و خه‌رجیانه‌ی له‌ هه‌رێم و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات.

 كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی 2019ـی عێراقی په‌سه‌ند كرد و، پشكی هه‌رێمیش به‌ له‌سه‌دا 12 پۆینت 67 له‌و بودجه‌یه‌دا دیاریكرا..


241 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر