Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچيرڤان بارزانی: په‌كه‌كه‌ به‌رپرسه‌ له‌شه‌هیدبوونی هاوڵاتیان

په‌یام

نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، بۆردومانی‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆسه‌ر خاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی بوونی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌وه‌یه‌.

بارزانی وتی‌، توركیا بۆردومانی‌ ناوچه‌ نیشته‌جێبوون‌و گونده‌كان ناكات، ده‌بێت ئێمه‌ هۆكاره‌كانی‌ ئه‌و بۆردومانانه‌ نه‌هێڵین كه‌ بوونی‌ هێزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌یه‌.

ڕاشیگەیاند، سیاسەتی حکومەتی‌ هەرێم ئەوەیە کە نامانەوێت خاکی هەرێم بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان، بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببرێت و لیژنەیەکمان پێهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبوونه‌وه‌ و هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گای سوپای توركیا له‌ شیلادزێ و به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سه‌ربازانی توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستداو 10 ی‌ دیكه‌ش برینداربوون‌و له‌ ئاكامیشدا خۆپیشانده‌ران بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیایان سوتاند.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت خۆپیشاندانی‌ شیلادزێ ـوه‌ هه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هاوكات حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بریاریدا باڵوێزی‌ توركیا بانگێشت بكات.

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت خۆپیشاندانی‌ شیلادزێ ـوه‌ هه‌بووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی (به‌غدا) باڵوێزی‌ توركیا له‌ به‌غدا بانگێشت ده‌كات‌و ناره‌زایه‌تی‌ ده‌داته‌ توركیاو پێیوایه‌ توركیا ته‌قه‌ی‌ له‌ خۆپیشانده‌رانكردووه‌و داوای‌ لێده‌كات رووداوی‌ وه‌ها دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.

هاوکات 
حكومه‌تی‌ هه‌رێم وتویەتی: ده‌ستی‌ گێره‌شێوێن له‌ پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به‌ وردی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌ن و هۆكارانی‌ پشێوی‌ و گێره‌شێوێنان سزا ده‌ده‌رێن.

419 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر