Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەم زانیارییانە لە سەر ڕۆژنامەی ژین بزانە

 

ڕۆژنامەی ژین
1
یەكێكە لە ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی كوردستان.
چەندین قۆناغ و حكومەتی یەك لەدوای یەكی بینیوە.
ئەو ڕۆژنامەیە لە شاری سلێمانی بڵاوكراوەتەوە.

2
ڕۆژنامەی (ژین) درێژەپێدەری ڕۆژنامەی (ژیان)ـە.
ڕۆژنامەی (ژیانەوە) پێش هەردووكیان دەرچووە.
بەڵام بەدوای یەكدا ئەو دوو ڕۆژنامەیە وەستان.

3
ڕۆژنامەی (ژیانەوە) لە 18ی ئابی 1924،
لە سلێمانی یەكەمین ژمارەی بڵاوكرایەوە.
ئەم ڕۆژنامەیە سەردەمی ئینگلیزەكان دەرچووە.

4
ڕۆژنامەی ژیان لە 21ی كانوونی دووەمی 1926،
لە شاری سلێمانی یەكەم ژمارەی بڵاوكراوەتەوە.
12 ساڵ و مانگێك و 17 ڕۆژ تەمەنی بوو.

5
بەرپرسانی حكومەت زۆر دژی پیرەمێرد و ژیان بوون.
بەتایبەت (مەجید یەعقووبی) پارێزگاری ئەوسای سلێمانی،
كە توركێكی نەژادپەرست بوو ڕۆژنامەكەی داخست.

6
ژیان لە ژمارە (553) لە 10ی ئازاری 1938،
دوا ژمارەی بڵاوكرایەوە و ئیتر بەیەكجاری ڕاگیرا.
بەڵام پیرەمێرد كۆڵی نەدا لە هەوڵەكانی خۆی.

7
پیرەمێرد لە ڕێگەی بەرپرسەكانی كورد لە بەغدا،
هەوڵی دا و ئیمتیازی ڕۆژنامەیەكی تری وەرگرت.
ئەمین زەكی بەگ زۆرترین هەوڵی بۆ پیرەمێرد دا.

8
مۆڵەتی ڕۆژنامە نوێیەكە بە ناوی (ژین) وەرگیرا.
بەڵام پیرەمێرد لەسەر مێژووی ژیان دەریكردەوە.
بۆیە ژمارەی یەكەمی بریتیبوو لە ژمارە (554).

9
پاش 10 مانگ، لە 26ی كانوونی دووەمی 1939،
یەكەمین ژمارەی ژین بە ژمارە (554) بڵاوكرایەوە.
پیرەمێردی شاعیر خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری بوو.

10
لە دوای كۆچی دوایی پیرەمێردی شاعیر،
ڕەحمەخانی كچی ئیمتیازی ڕۆژنامەكەی كڕییەوە.
پیرەمێرد وەسێتی كرد دوای خۆی ژین بەردەوام بێت.

11
ژین تا ساڵی 1963 بەردەوام بوو لە دەرچوون.
لە 7ی شوباتی 1963 بە یەكجاری ژین داخرا.
هەرچی هەوڵ درا حكومەت قایل نەبوو بە دەرچوونی.

12
سەرنووسەرەكانی ڕۆژنامەی (ژین) ئەم كەسانە بوون:
پیرەمێرد، جەمیل سائیب، نووری ئەمین بەگ,
گۆرانی شاعیر, ئەحمەد زرنگ كە كچەزای پیرەمێردبوو.

13
ژین بە گشتیی 1714 ژمارەی لێ بڵاوكرایەوە.
یەك ڕۆژ بەرلە كودەتای بەعسییەكان لە 1963،
مۆڵەتی ڕۆژنامەكە بە یەكجاریی هەڵوەشێنرایەوە.

418 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر