Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ین مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نه‌كه‌ن

په‌یام
 
ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ده‌بێت وڵاتان په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی مادورۆی ڤه‌نزویلا كۆتایی پێبهێنن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دۆخی ڤه‌نزوێلا، له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: داوا له‌ وڵاتان ده‌كه‌ن كه‌ چیتر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نیكۆلاس مادورۆ، وه‌ك سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نه‌كه‌ن.

وتیشی: پێویسته‌ گشت وڵاتان سیسته‌می دارایی خۆیان له‌ رژێمی مادورۆ جیا بكه‌نه‌وه‌ و سامانی تایبه‌ت به‌ گه‌لی ڤه‌نزوێلا بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتی شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵن.

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندان له‌ ڤه‌نزوێلا، 22ی ئه‌م مانگه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی خوان گوایدۆ سه‌رۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزویلای به‌ سه‌رۆكی كاتی ناساند.

131 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر