Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فلیپین.. له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا ده‌یان كه‌س كوژران

په‌یام

له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌دا له‌ هه‌رێمی سۆلۆ له‌ فلیپین 27 كه‌س كوژران‌و 80ی دیكه‌ش بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ كه‌نیسه‌ی (سه‌یده‌ عه‌زرا) له‌ دوورگه‌ی (جۆلۆ)ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی (سۆلۆ)ی وڵاتی فلیپین، ڕوویدا.

دوابه‌دوای‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپاوه‌، بۆمبێكی دیكه‌ له‌ گه‌راجێكی ئۆتۆمبێلی نزیك كه‌نیسه‌كه‌دا ته‌قیه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ئاكامی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 27 كه‌س كوژراون‌و نزیكه‌ی‌ 80 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (دی. زێد. ئێم. ئێم) وته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی فلیپین ئاشكرای‌ كرد له‌ دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز كوژراون.


207 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر