Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی‌ ئێران: خه‌ڵكی ده‌ستیانداوه‌ته‌ قاچاخچێتیكردن به‌ نانه‌وه‌

په‌یام

لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت دانیشتوانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران له‌ پێناو بژێویی ژیانیاندا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ قاچاخچێتیكردن به‌ نانه‌وه‌. 

ئه‌حمه‌د عه‌لی كه‌یها سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاند، دانیشتوانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران له‌ پێناو بژێویی ژیانیاندا له‌ پاڵ قاچاخچێتی به‌ سووته‌مه‌نی و گۆشتی سووره‌وه‌، ده‌ستیان به‌ قاچاخچێتیكردن به‌ نانیشه‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌لی كه‌یها كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگده‌رانی پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان ده‌كات له‌ په‌رله‌مانی ئێران وتیشی هه‌رزانیی سووته‌مه‌نی له‌ ئێران له‌چاو دراوسێیه‌كانیدا، خه‌ڵكی هانداوه‌ بۆ قاچاخچێتیكردن به‌ سووته‌مه‌نییه‌وه‌، ده‌بینین خه‌ڵكی له‌ پێناو سووككردنی كێشه‌ی بژێویی ژیانیاندا له‌ پاڵ سووته‌مه‌نی و گۆشتی سووردا، ده‌ستیان به‌ قاچاخچێتیكردن كردووه‌ به‌ نانیشه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌لی كه‌یها باسی له‌ ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نانه‌ی خه‌ڵكی له‌ ماڵه‌كانیان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڕێگای قاچاخ به‌ وڵاتانی دراوسێی ده‌فرۆشن.

ناوبراو راشیگه‌یاند، خه‌ڵكی به‌ هۆی سه‌ختیی بژێویی ژیانه‌وه‌ په‌نایان بۆ ئه‌و رێگایه‌ بردووه‌ و پێویسته‌ به‌رپرسان لایه‌ك له‌و دۆخه‌ بكه‌نه‌وه‌.


138 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر