Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق بووه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی بازرگانیكردن به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ

په‌یام

ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانی له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ عێراق بووه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی بازرگانیكردن به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.

راپۆرته‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی (ئه‌ره‌ب ویكڵی)ی به‌ریتانی بلآوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌ ناوی چه‌ند كه‌سێك كردووه‌، كه‌ له‌ به‌غدا ده‌ژین و ناچار بوون گورچیله‌ی خۆیان بۆ دابینكردنی بژێویی ژیانیان بفرۆشن.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هاووڵاتییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی‌ عێراق، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ و جه‌نگه‌كانه‌وه‌ هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ دابینكردنی بژێویی ژیان و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانیان، ناچار ده‌بن ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن.

هه‌روه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، تۆڕی بازرگانیكردن به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دروست بوون و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی، هه‌ژاری و بێكاریی خه‌ڵكی ده‌قۆزنه‌وه‌ و به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌، ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان لێ ده‌كڕن.

به‌ ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی عێراق بووه‌ته‌ سه‌نته‌رێكی بازرگانیكردن به‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ماڵپه‌ڕه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ جه‌ستی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌دا 23ی خه‌ڵكی عێراق له‌ هه‌ژاریدا ده‌ژین و داهاتی رۆژانه‌یان كه‌متره‌ له‌ دوو دۆلار و 20 سه‌نت.


120 جار خوێندراوەتەوە
27/01/2019

بابەتی زیاتر